
بڕیارێکی حکومییە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر بنکەکان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێ، کە لقەکانی بانکی ڕافیدەین بەشدار کراون لە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی، ئەمەش ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی پرۆسەکەیە.
وێنە گەورەکە: 28ـی ئەم مانگە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی و پەرلەمانتارانی عێراق ئاشکرایان کرد، کە بەهۆی ترس لە سزاکانی ئەمریکا، ئەو کۆمپانیا تایبەتەی کارتی بانکی بۆ ئەندامانی حەشد دروستکردبوو لە پرۆسەکە کشاوەتەوە و بەوهۆیەش دابەشکردنی مووچە ڕاگیراوە، بەڵام دواتر دەستەی حەشدی شەعبی چارەسەرکردنی کێشەکەی ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەکە کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، "مووچەی ئەندامانی حەشدی شەعبی لە لقەکانی بانکی ڕافیدەین دابەش دەکرێت، دوای ئەوەی پێشتر پرۆسەی دابەشکردنەکە تەنها لە چەند بنکەیەکی تایبەتدا بوو".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکە: "لقەکانی بانکی ڕافیدەین خراونەتە ناو پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی ئەندامانی حەشدەوە، ئەمەش بەپێی بڕیارێکی حکومییە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر بنکەکان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە قەرەباڵغی و ڕیزی درێژی چەکدارانی دەستەکە لە بنکەکانی مووچەوەرگرتن دروست بوو، ژمارەیەکی زۆریان نەیانتوانی مووچەکانیان وەربگرن، بەهۆی ڕەتکردنەوەی کارتەکانیانەوە، پێش ئەوەی ژمارەیەکیان بتوانن پارەکەیان بە کاش وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






