نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی و مووچە و گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بۆ ڕێککەوتن
- بزنس
- 7 تەممووز
دیمەنێک لە قەڵای هەولێر و مەیدانی تەحریری بەغدا بە گرافیک
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و بەرپرسانی عێراق لە بەغدا بۆ پرسی مووچە و نەوت بەردەوامن. گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕەشنووسی ئەو ڕێککەوتنەی هەفتەی ڕابردوو ئامادە کرابوو. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش سبەی سێشەممە کۆدەبێتەوە، ئاڤا کارنامەی کۆبوونەوەکەی دەستکەوتووە تا ئێستا پرسی مووچەی تێدا نییە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە سێیەم گەڕی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و مووچە دەستیپێکرد. لە دوو هەفتەی ڕابردوودا جارێک شاند لە بەغداوە سەردانی هەولێری کردووە و دووجاریش شاندی کوردستان چووەتە بەغدا.
شاندی کوردستان و عێراق کێن؟ پێکدێت لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان. شاندی عێراقیش پێکهاتووە لە بەڕێوەبەری نووسینگەی سوودانی، وەزیری نەوتی عێراق و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوت بۆ ناوخۆ، پشکی حکومەتی عێراق لە داهاتی ناوخۆی کوردستان و پرسی مووچە لە قۆناغی کۆتایی ڕێککەوتنن، هەر ڕەشنووی هەفتەی ڕابردووە کە ئامادەکرابوو تەنیا هەندێک دەستکاری دەکرێت.
گۆشەیەکی دیکە: سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی هەفتانەی بەسەرۆکایەتیی سوودانی دەکات. ئاڤا کارنامەی کۆبوونەوەکەی دەستکەوتووە و لە 41 بڕگە لەخۆدەگرێت، هەمووی پەیوەستە بە ناوخۆی عێراقەوە، بەڵام باسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانی تا ئەم ساتە تێدا نییە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هیچ کات باسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ناکرێت و پێشتریش نەکراوە، ئەگەر بڕیار بێت سبەی باس بکرێت و ئەمشەو بگەنە ڕێککەوتن، سبەی سێشەممە پرسی مووچە بە بڕگەیەک وەک پاشکۆ لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا زیاد دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای گوت، هەندێکجار سوودانی ئەگەر بیەوێت بڕگەیەک زیاد بکات یان باسی بابەتێکی تر بکات بەدەر لە کارنامەکە، خۆی بە فایلێکی جیاواز لەگەڵ خۆیدا دەیبات بۆ کۆبوونەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هەندێ دەنگۆ بڵاوکراونەتەوە دەڵێن حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی بووە هەموو نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات، لەمبارەیەوە بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی کوردستان بە ئاڤای گوت؛ ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی نەوتەکەی لەڕێگەی سۆمۆوە دەفرۆشێت، بەشێکیشی بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنرێ.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشتر سوودانی بەڵێنی دابوو ڕۆژی سێشەممە وەڵامی هەرێمی کوردستان بداتەوە، بۆیە حکومەتی کوردستان چاوەڕوانی بڕیار و وەڵامی سوودانییە. لە ئەگەری ڕێککەوتن و پەسەندکردنی و دواتر ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بۆ ڕای گشتی کوردستان و عێراق، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا حکومەتی عێراق مووچەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





