
دیمەنێک لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرچاوە: ماڵپەڕی حکومەت
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەبارەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرد و گوتی؛ هیچ کەس و لایەنێک دژی دابەشکردنی نەبووە، بەڵام هیچ کەسێکیش ڕازی نەبوو بەبێ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە کە لایەنێک یان هەندێک لایەن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران داوایان کردبێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت و لایەنێک ڕەتی کردبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەموو لایەنەکان باسیان لە دابەشکردنی مووچە و گرفتەکانی کرد و لەوێ پرسیار کرا ئایا کەس ڕازییە مووچە نەدرێت بە هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە؟ یەک کەس ناڕەزایەتی دەرنەبڕی."
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا دوو وەزیری گۆڕان و لە تیمی یەکێتی چوار یان پێنج وەزیر ئامادەبوون، بەر لە چوونە نێو کۆبوونەوەکە لەگەڵ تیمی یەکێتی و نووسینگەی قوباد تاڵەبانی قسە کراوە، بەگوتەی وەزیری دارایی لایەنێک نەبووە داوای کردبێت مووچە دابەش بکرێت و لایەنێکی دیکە ڕەتی کردبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوات شێخ جەناب باسی لەوە کرد کە زۆربەیان باسیان لەوە کردووە خەڵک پێویستی بە مووچەیە و ڕەمەزانە، بەڵام کە هاتووتە سەر ئەوەی ئایا دەکرێ مووچەی مەدەنی و سەربازی لەیەک جیابکرێتەوە، کەس دەنگی بە جیاکردنەوەیان نەداوە، کە قسەکان تەواو بوون، سەرۆکوەزیران گوتوویەتی کەس ناڕەزایەتیی هەیە؟ کەس هیچی نەگوتووە و ئەویش پێکەنیوە و گوتوویەتی بێدەنگی نیشانەی ڕازیبوونە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش





