نووسینگەی سوودانی: لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی پرسی داهات و مووچەی کوردستان پێکدەهێنرێت
- بزنس
- 8 تەممووز

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی وەزیری پلاندانان پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی داهات و مووچەی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشممە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و 41 بڕگەی لەخۆگرت و گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، هاوکات بڕیار درا لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ تاوتوێکردنی پرسی داهات و مووچەی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دوو پێشنیاز کرد؛ یەکێکیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و ئەوی دیکەیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش کرابوو. پێشنیازەکان تایبەت بوون بە ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێم و پرسی مووچەی فەرمانبەران و بەبانکیکردنی.
ئەو مانەیەی دەیگەیێنێت: بەپێی بڕیارەکە، لیژنەیەک دروست دەکرێت بەسەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان، و بە ئەندامێتیی وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا، داد، و تەندروستی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەرکی لیژنەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەردوو پێشنیازەکە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، و دواتر ڕاسپاردەکانی خۆی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، تاوەکو لەنزیکترین کاتدا بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






