ئەپیکۆر: بەغدا هەنگاوی پێویستی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەناوە
- بزنس
- 23 ئازار

هەشت کۆمپانیای نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن ئەندامی ئەپیکۆرن
ئاڤا نیوز
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیکۆر) وێڕای ئاشكراکردنی زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت، ڕایدەگەیێنێت کە حکومەتی عێراق هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژی دیکە ساڵێکی تەواو بەسەر وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تێپەڕدەبێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەپیکۆر کە کۆپییەکی بۆ ئاڤا نیوز نێردراوە، زیانی عێراق و کۆمپانیاکان نزیکەی 11 ملیار دۆلار بووە، ڕۆژانەش عێراق 800 هەزار دۆلار سزا دەدرێت، بەهۆی ئەوەی بە مەرجەكانی ڕێككەوتنی بۆری نەوتی عێراق - توركیا پابەند نەبووە.
لێدوانی فەرمی: مایڵز كاگینز، گوتەبێژی ئەپیكور دەڵێت: "ئەپیكور بەردەوامە لە هەوڵەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - توركیاوە."
لەلایەکی دیکەوە: ئەپیکۆر داوای لە کۆشکی سپی کردووە پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نەکەن تاوەکو ڕێگە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی كوردستان دەدرێت بۆ بازاڕەكانی جیهان.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەپیکۆر، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گوشاری زیاتری خستووەتە سەر بازاڕی ناهاوسەنگی وزە، كە بەهۆی سزاكانی سەر ڕووسیا و هەڕەشەكانی دەریای سوور هاوسەنگی لە دەست داوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە