
دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە - وێنە:INA
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزانی هاووڵاتیان لە 10 ماددە پێکدێت، بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی ڕەمەزان دەست بە دابەشکردنی بکرێت، بەڵام "بەهۆی بە ئەلیکترۆنیکردنی پڕۆسەی ڕادەستکردنی پارە" لەلایەن بریکارەکانەوە، دابەشکردنەکەی دواکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بە ئاڤا نیوز گوت: لە دوو ڕۆژی داهاتوو پشکنینی ئەو چوار ماددەیەی زیادکراون تەواو دەبێت و دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: "بریکارەکان لە ڕێگەی ڤیزا کارتەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی پارەکە ڕادەست دەکەن، ئەو ماددانەی لە بەغدا دێن دووجار لە هەرێمی کوردستان پشکنینیان بۆ دەکرێت، لەبەر ئەم دوو هۆیە پڕۆسەکە دواکەوتووە."
دلێر عەبدولواحید وا دەڵێت
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای هەولێر، یەک ملیۆن و 971 هەزار هاووڵاتی بەشە خۆراکی مانگانە لە دوو هەزار و 100 بریکار وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ترەمپ هێشتا لە پووتین تووڕەیە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە بۆ کاندیدان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس ئامادەکاری بۆ دیدارێکی نێوان ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی تووند بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان خەڵک بۆ عومرە دەبەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دووکان پیاوێک هاوسەرەکەی و خزمێکی دەکوژێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون