شوان كەلاری: كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و وەزیرە كوردەكان ئەرێنی بوو
- بزنس
- 14 تەممووز

سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، جگە لە نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
پەیوەست بە پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی فراوانی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق و وەزیرە كوردەكانی حكومەتی فیدراڵ، لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە "ئەرێنی بوو".
چیرۆكی سەرەكی: شەوی ڕابردوو، کۆبوونەوەی سەرجەم فراکسیۆنە كوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق جگە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەگەڵ تیمی وزاری كە پێكهاتبوون لە وەزیرە كوردەكانی حكومەتی فیدراڵ، بەڕێوەچوو. ئامانج لە كۆبوونەوەكە پرسی مووچەی هەرێمی كوردستان بوو.
زانیاریی تایبەت: پێشتر د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكە، وەزیرە كوردەكانی حكومەتی فیدراڵ و فراكسیۆنەكانی پارتی، یەكێتی، یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری، لەگەڵ د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەشدار دەبن.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد، بە ئاڤای وت، "کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو، ھەمووان یەکدەنگ بووین کە ھەوڵەکانی ئەم چەند ڕۆژە لە پێناو چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێت.
كەلاری ڕوونیشی كردەوە، پرسی مووچەی هەرێمی كوردستان، نەخراوەتە بەرنامەی كاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق.
باكگراوند: 74 ڕۆژە، بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕاگرتووە، سەرەڕای هەوڵەکانیش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دادگای فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق، تائێستا بڕیاری ناردنی مووچە نەدراوە، دوێنێش بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە بەغداوە بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






