
ژمارەیەک مەڕ و بزن کە لە هەورەبرووسکەکەی ئەمڕۆ لە گوندی گەڵاڵە مردار بوون
ئاڤا نیوز
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەورەبرووسکە و بارانێکی بەخوڕ گوندی گەڵاڵەی لە سنووری قەزای ماوەت گرتەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەک سەرئاژەڵ مردار بوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوای ئەمڕۆ کە بەهۆیەوە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران باری، لە سنووری سلێمانی بارانبارینەکە هەورەبرووسکەی لەگەڵ بووە کە بووەتە زیانگەیاندن بە دار و درەخت و مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیان.
لێدوانی فەرمی: کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ بارانێکی بە خوڕ گوندی گەڵاڵەی لە قەزای ماوەت گرتەوە کە هەورەبرووسکەی لەگەڵ بووە و بووەتە هۆی مردار بوونی 16 مەڕ و بزن، لەگەڵ زیانگەیاندن بە سەدان داری بنیشتی کوردی کە ساڵانە خەڵکی ناوچەکە قوڕ لە دارەکان دەدەن و بنیشت بەرهەم دەهێنن.
قایمقامی قەزای ماوەت، دەڵێت، هەرچەندە قەرەبوو وەستاوە، بەڵام ئێمە نووسراوێک بۆ حکومەت بەرز دەکەینەوە بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






