
ئەو کەسەی بەهۆی گرژییەکانی ناوچەی وەرتێ گیانی لەدەست دا
ئاڤا نیوز
بنەماڵەی ئەو کەسەی کە تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتنی خۆپیشاندەرەکەی ناوچەی وەرتێ ڕاگەیێنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، تۆمەتبارەکە لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کرا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە لەسەر پردی حافیز لە ناحیەی وەرتێ، هاونیشتمانیانی ناحیەکە گردبوونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کەمبوونەوەی کارەبا، دوای ئەوەی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، هاونیشتمانییەک بەناوی (حەسەن ڕەحمان) گولـلەی بەرکەوت و گیانی لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاونیشتمانی حەسەن عومەر بەناوی بنەماڵەی (سەمەد عومەر) لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو کردەوە، کە تیایدا هاتووە: ئەوەی ڕووی دا نەخشە بۆدارێژراو نەبووە، و وەک بنەماڵەی حەسەن عومەر، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خزمانی وەرتێ و باڵەکایەتی دەکەین و لە دڵەوە غەمبارین بەو ڕووداوە نەخوازراوەی لە گردبوونەوەکەی شەوی یەك شەمە ڕووی دا لە پردی حافیز.
لەبارەی ڕادەستکردنی تۆمەتباری بکوژی خۆپیشاندەرەکە، لە ڕوونکردنەوەکەی بنەماڵەی حەسەن عومەردا هاتووە، "لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمەتبارەکە ڕادەستی یاسا کراوە، یاسا هەر بڕیارێك بدات، ئێمە وەکو بنەماڵە پێیەوە پابەندین و وەک هەمیشە یاسا لە سەرووی هەموو شتێک دەبینین".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟





