
دیمەنی باڵەخانەی کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی بواری ئابووری، هۆشداریی لە لێکەوتەکانی ئەو دەنگۆیانە دەدات کە باس لە ئەگەری سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی، بەتایبەتی ئەمریکی، دەکەن لەسەر کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەقاچاغبردنی نەوتی ئێران دەکەن لەڕێگەی خاک یان دامەزراوەکانی عێراقەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەم مانگە نووسینگەی چاودێریکردنی داهاتە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێکاریان گرتووەتە بەر بۆ سزادانی ژمارەیەک تۆڕی بازرگانی کە تۆمەتباران بە گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی، لەناویاندا بارزگانێکی عێراقییە بەناوی سەلیم ئەحمەد سەعید کە نەوتی ئێرانی تێکەڵ بە نەوتی عێراق کردووە تاوەکو بەشێوەیەکی نایاسایی بیفرۆشێت.
لێدوانی فەرمی: ناسر تەمیمی، شارەزای بواری ئابووری بۆ میدیای عێراق جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم بابەتە ڕەهەندی مەترسیداری هەیە و پەیوەستە بە جەوهەری سەروەریی ئابووریی عێراقەوە، ڕەنگە ببێتە هۆی لێکەوتەی نەرێنی کە کاریگەری لەسەر سەقامگیریی ئابووریی نیشتمانی و پێگەی عێراق لەسەر نەخشەی وزەی جیهانیدا هەبێت."
بە گوتەی تەمیمی، سەپاندنی سزای لەم جۆرە ئەگەر بسەپێنرێت، دەبێتە پێشینەیەکی مەترسیدار کە هەڕەشە لە سەقامگیریی بازاڕی وزەی عێراق دەکات و ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر داهاتە نەوتییەکان کە بڕبڕەی پشتی ئابووریی نیشتمانین. هەروەها پەیامی نەرێنی بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەنێرێت سەبارەت بە داهاتووی مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنە فەرمییەکانی عێراقدا.
لە کۆتاییی قسەکانیدا، تەمیمی داوای لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد، "خۆڕاگری و وردبینی بنوێنن پێش گرتنەبەری هەر هەنگاوێک بۆ سزادان کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و پێگەی عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی و متمانەپێکراوی وزە بگەیەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە