بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن بە جیا لەگەڵ فایەق زێدان و سوودانی لەبارەی مووچە کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 15 تەممووز

دیمەنی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
بافڵ تاڵەبانی بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن لەگەڵ هەریەک لە سوودانی و فایەق زێدان، سەرۆکی باڵای ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆبووەوە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەی سوودانی و بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو، 15ـی تەممووزی 2025، لە شاری بەغدا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە بەشداریی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەجیا لەگەڵ هەریەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی باڵای ئەنجوومەنی دادوەری و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و چەندین دۆسیە و پرسی نیشتمانییان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، خاڵی سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە دۆسیەی ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پشتبەستن بە ڕێگاچارە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەمبارەیەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا. جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی ئەوەی کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانیانەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟





