هاوینەهەواری بێخاڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
هاوینەهەواری بێخاڵ بە دیزاینێکی نوێ و لەڕێگەی ماستەرپلانێکەوە نۆژەندەکرێتەوە و ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بەجێبەجێکردنی.
وێنە گەورەکە: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماستەر پلانێکی گەشتیاری جێبەجێدەکرێت، بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی بێخاڵ و گەلی عەلی بەگ و دروست کردنی تیلیفریکێک کە گەلی عەلی بەگ و شاخەکانی گۆڕەز و باپشتیان و شنگلبانە و کۆڕەک بەیەکتر دەبەستێتەوە. ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بەجێبەجێکردنی ماستەر پلانەکە، سەرەتا هاوینە هەواری بێخاڵ بە دیزاینێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤامیدیای گوت: بێخاڵ بەجۆرێک نۆژەندەکرێتەوە کە دیمەنی سرووشتی شوێنەکە ون نەبێت، دیزاینێکی ناوازەی بۆ ئامادە کراوە، چێشتخانە ، ڕێستۆرانت ، کافتریا، شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، چەندین یاری و شوێنی حەوانەوەی گەشتیارانی لەخۆگرتووە.
پلانێکی وامان داناوە کە هەر چوار وەرزەکە گەشتیار سەردانی بێخاڵ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوینەهەواری بێخاڵ یەكێكە لە ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك گۆڕانكاریی لە شێوازی كەپر و دوكان و ڕیستۆرانت و هەموو جۆرەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تێدا ئەنجامدراوە، دواجار لە ساڵی 2017 لەڕێگەی ماستەرپلانێكەوە بێخاڵ گۆڕانـكارییەكی تــەواوی بەسەرداهات و بووە هۆی پێشخستنی هاوینەهەوارەکە. ئێستاش جارێكی دیكە هەوڵی جێبەجێكردنی ماستەرپلانێكی دیكە بۆ بێخاڵ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






