
کەشتی ڕووبیمار 3ی ئەم مانگە لە دەریای سوور نووقم بوو، وێنەر: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ ئەوەی ژینگەی دەریای سوور زیاتر پیس نەبێت و تووشی ژەهراویبوون نەبێت، نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەوڵی دەرهێنانەوەی كەشتی ڕوبیماردایە.
چیرۆکی سەرەکی: كەشتی بارهەڵگری ڕووبیمار 21 هەزار تۆن ماددەی كیمیایی پێبوو، 3ی ئەم مانگە لە ئاوە قووڵەکانی ناوچەیەکی نێوان یەمەن و ئەریتریا کە 20 كیلۆمەتر لە بەندەری مۆخای یەمەنەوە دوورە، دوای دوو هەفتە لە پێكانی بە مووشەك لەلایەن حووسییەكانەوە نووقم بوو.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: ماتیا لۆجا، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت: 16 پسپۆری نێودەوڵەتی بواری ئەندازیاری ژینگە و ڕژانی نەوت و كانزاكان ئامادەكاری دەكەن بۆ دەرهێنانەوەی كەشتییەكە و چۆنیەتی میكانیزمەكەی تاوتوێ دەكەن.
زانیاریی زیاتر: پرۆسەی دەرهێنانەوەی کەشتییە نوقمبووەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، بۆیە “نەتەوەیەکگرتووەکان بەنیازە ژێردەریایییەکی ئەلیکترۆنی بکڕێت، بەمەبەستی شیکردنەوەی دۆخەکە و تێگەیشتن لە کارەساتەکە بەشێوەیەکی قووڵتر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كەشتییەكە نزیكەی 40 كیلۆمەتری دەوروپشتی بەهۆی ڕاژنی ماددەكانی ناویەوە پیس کردووە، ئەمەش مەترسیی گەورەی لەسەر دەریای سوور دروست كردووە، كە ئەگەری هەیە زیانی گەورە دروست بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
دادگەی فیدراڵی بڕیاری دا؛ لەمەودوا حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت






