
دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەغدا بەردەوامە لە بیانوو هێنانەوە بۆ خەرجکردنی مووچە، جارێکی دیکە ئاستەنگی لەبەردەم دوایین ڕێککەوتن دروست کردووە و بڕگەیەکی زیاد کردووە بۆ ئەو ڕێککەوتنەی کە پارتی و یەکێتی پێکەوە هاوڕابوون لەسەری دەڵێت، هەتا دەست نەکرێت بە هەناردەکردنی ئەو بڕە نەوتەی لەسەری رێککەوتبووین، مووچە نانێرین.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای جێبەجێکردنی سەرجەم داواکارییەکان لەلایەن حکومەتی کوردستان، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە بیانوو هێنانەوە و زیادکردنی مەرج و بڕگەی زیاتر، ماوەی نزیکەی سێ مانگە مووچەی کوردستانی ڕاگرتووە و خەرجی ناکات.
بەغدا چی دەوێت: لەلایەکەوە ئێستا بە ڕێککەوتنەکە پابەند نابێت، دەڵێت دەبێ نەوت هەناردە بکرێتەوە، لەلایەکیشەوە هێرشی درۆنی هەیە بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت، لەم کاتە چۆن هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ تەیف سامی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە و گوتوویەتی: دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکاتەوە و داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات، ئەو کات مووچەی مانگی پێنج دەنێرین. ئەمە بە قسەی پەرلەمانتارانی کورد کە لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە هەردوو تیمی تەکنیکی هەولێر و بەغداش ئەم سێشەممەیە یەکەم کۆبوونەوە بکەن، کۆبوونەوەکە بۆ هەنگاوەکان و شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیە لەبارەی نەوت و مووچە و داهاتی ناوخۆ.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت کرا و سیستەمی پەیرۆڵ کارا کرا، وەزارەتی دارایی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە لیستی مووچەخۆرەکانیان بنێرن، ڕەچاوی لێبڕینی سەدا سێیی مووچەش بکەن بۆ دانەوەی قەرزی خانەنشینی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





