
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆبایی لە عەلی باپیر دەکات، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و دەڵێت، "ئومێدەوارم كۆمهڵی دادگەریی کوردستان و هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوهەڵوێست و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە لە شاری هەولێر کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، لە کارەکانی کۆنگرەکە عەلی باپیر، بە سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە و 29 کەسیش وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردران.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، "بۆنەی ههڵبژاردنهوهتان به سهرۆكى كۆمهڵى دادگهريى كوردستان و سهركهوتنى كۆنگرهكهتان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سهركردايهتيى نوێی كۆمهڵی دادگەریی کوردستان دهكهم و هيواى سهركهوتنتان بۆ دهخوازم".
سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئومێدەوارە، "كۆمهڵی دادگەریی کوردستان و هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوهەڵوێست و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 9 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
9 خولەک لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
14 کاتژمێر لەمەوپێش





