
دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئەم ساتە تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەکراوە، هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تا ئەم ساتە تەمویلی مووچە نەکراوە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق قسەمان کرد و وتیان سیستمی بانکیمان ڕاگیراوە، بەو سیستمە تەمویلی مووچە دەکرێت.
- هەموو ڕێکارەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو کراوە، وەک ئامادەکردنی نووسراوی تەمویل بۆ بانکەکان و گواستنەوەی پارە بۆ ATMەکان.
- خشتەی مووچە ئەمجارە بەو جۆرە دەبێت کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا مووچە دابەش بکرێت، واتە گۆڕانکاری لە ڕۆژەکاندا دەکرێت.
- ئێستا لە عێراق پرۆسەی دابەشکردنی مووچەیە و تاوەکو 30 مانگ پرۆسەکەیان بەردەوام دەبێت، بۆیە ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا تەمویلی مووچە نەکەن، ئەوا تا دابەشکردنی مووچەی خۆیان تەواو نەبێت تەمویلی مووچەی هەرێم ناکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەكیش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقی بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارەی پێویست لەبەردەستە و كە پارەكە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بەشێكی دەگواسترێتەوە بۆ بانكی منارە لە هەولێر و بەشێكی دیكەیشی دەگواسترێتەوە بانكی ئاشتی لە سلێمانی، هاوكات بەشێكی دیكەیشی دەمێنێتەوە تایبەتە بە ئەو مووچەخۆرانەی كە لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






