
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 974 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان و بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێککەوتی 24ـی 7ـی 2025، دوای نزیکەی 83 ڕۆژ، بەغدا بریاری دا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، ئەمەش پاش ئەوەی هەولێر و بەغدا گەیشتنە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاڤا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بڵاویکردەوە، کە ئاگادارکردنەوەی خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج گەیشت.
هەنگاوی دواتر: بەگوێرەی وەزارەتی دارایی سبەی هەینی 25-7-2025، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "پاش کەمێکی دیکە خشتەی مووچە بڵاودەکەینەوە". دەشڵێت، "دەمانەوێت لە سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکەین".
باكگراوند: بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق واژۆ كرا، دەبێت لەمەودوا هەرێمی كوردستان مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی و 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بدات بە حكومەتی عێراق لەبەرامبەردا بەغدا مانگانە لە وادەی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






