
خشتەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی خشتەکە ڕۆژی هەینی، خانەشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون مووچە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی 7ـی 2025 و دوای 83 ڕۆژ، بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 974 ملیار دینارە و بڕیارە لەماوەی سێ ڕۆژدا مووچە دابەش بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاوکرایەوە لە سێ ڕۆژدا و لە ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە مووچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
باكگراوند: بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق واژۆ كرا، دەبێت لەمەودوا هەرێمی كوردستان مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی و 230 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بدات بە حكومەتی عێراق لەبەرامبەردا بەغدا مانگانە لە وادەی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
خشتەی مووچە، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان:


ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
8 خولەک لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
14 کاتژمێر لەمەوپێش





