
ڕێوڕەسمەکەی لوتکەی وەبەرهێنانی سعوودیە- سووریا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە لووتکەی وەبەرهێنانی سعوودیە - سووریا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بەسەرپەرشتی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەستی بە کارەکانی کرد.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024، حکومەتی نوێی سووریا هەوڵەکانی بۆ بونیادنانەوەی ئابووری و پەیوەندییە سیاسی و بازرگانیەکان دەستپێکرد، پەیوەندی نێوان سعوودیە و سووریا لە قۆناغی دوای بەشار ئەسەد بە گرنگترین پەیوەندیی سووریا دادەنرێت و هەردوو دەوڵەت کار بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری و سیاسی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: حەمزە موستەفا، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا بە میدیاکانی ڕایگەیاند: لە لووتکەی وەبەرهێنانی سووریا و سعوودیە 44 ڕێککەوتنامەی گەورە واژۆ دەکرێت کە بەهاکەیان زیاد لە 6 ملیار دۆلارە و دەبێتە هۆی خستنەڕووی 50 هەزار هەلی کار، گرێبەست و ڕێککەوتننامەکان هەموو بوارەکان دەگرێتەوە و دابەش دەکرێت بەسەر 14 پارێزگاکەی سووریادا.
لەلایەکی دیکەوە: خالد فالح، وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە ڕایگهیاند، ڕیاز پڕۆژەی گەورە لە سووریا ڕادەگەیەنێت، 130 وەبەرهێنەری سعوودیە بەشدار دەبن لە پرۆژەکانی سووریا و پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری بونیاد دەنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





