ڕاوێژکاری دارایی سوودانی: لە بودجەی ساڵی 2026 داهاتی نانەوتی زیاتر دەکرێت
- بزنس
- 27 تەممووز

بڕێکی زۆری دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، لەئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2026 دەکرێت، ئەویش بەجۆرێک دەبێت کە داهاتە نانەوتییەکان زیاتر دەکرێن و خەرجییەکانیش کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە ئاستەنگییەکانی بەردەم بودجەی ساڵانەی عێراق پشتبەستنییەتی بە فرۆشتنی نەوت بە ڕێژەی نزیکەی 90%، ئەوەش وادەکات بەبەردەوامی دۆخی دارایی عێراق بە هەڵبەز و دابەزی بەهای نەوت بکەوێتە دۆخی شڵەژان و قەیرانەوە، بەجۆرێک هەندێکجار بۆ دابینکردنی مووچەش گرفتی بۆ دروستبووە، وەک شارەزایانیش دەڵێن، فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات تاکە چارەسەری ئەم کێشەیەیە.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، پێویستە ئێستا دەسەڵاتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان دەست بە ئامادەکاری بۆ بودجەی ساڵی 2026 بکات، تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووریی و دواتریش ئەنجوومەنی وەزیران، پاشانیش بۆ پەرلەمان دەنێردرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕەشنووسی بودجەی 2026 لەسەر بنەمای وردی و بەهێزکردنی توانای حکومەت بۆ هێشتنەوەی چالاکیی ئابووری ئامادە دەکرێت، تیایدا بەردەوامی پشتیووانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتە داراییەکان فراوان دەکرێت، ئەویش لەڕێگەی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دانانی ڕێکاری توند بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان، ئەوەش لەڕێگەی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارە داراییەکان و ڕێکخستن و پارێزگاریکردن لە یەک خەزێنەی یەکگرتوویی دارایی بەدیدەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






