
ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە ڕانیە
ئاڤا نیوز
هاونیشتمانیانی ڕانیە ناتوانن لەڕێگەی "ئەی تی ئێم"ـی هەژماری من مووچەکانیان وەربگرن و ئاڤا کێشەکە دەگەیێنێتە تیمی هەژماری من.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 27-7-2025، هاونیشتمانیانی ڕانیە پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە کردووە، گلەییان هەیە لەوەی ئامێرەکانی "ئەی تی ئێم" لە ڕانیە کارناکەن و ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، جگە لەمەش قەرەباڵغییەکی زۆر لە شوێنەکە دروست بووە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا بە زووترین کات کێشەکەی گەیاندە تیمی هەژماری من، تاوەکو دەست بە ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە بکرێت و هاووڵاتیان مووچەکانیان وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرجەم بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من ئاگەدار کراونەتەوە لەوەی بە دەم کێشەوە بچن، "هەر ئەی تی ئێم"ێک پارەی تێدا نەمابێت، ئەوا پڕی بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی تیمی هەژماری من، کێشەکە بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت و دریژە ناکێشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






