
پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق نووسراوێکی سەبارەت بەخەرجکردنی گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و زیاتر لە 390 هەزار تۆن گەنم وەرگیرا، ئەو گەنمەشی ماوەتەوە دوو کۆمپانیای ناوخۆیی وەریدەگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک وەک شایستەی دارایی جووتیاران خەرجنەکراوە، لەکاتێکدا لە سێ بەشی پارەی جووتیارانی پارێزگاکانی عێراق خەرجکراوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت، "لەدوای 10ـی شەشەوە هیچ گوژمەیەک وەک شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق خەرجنەکراوە، بڕیارە لەگەڵ خەرجکردنی گوژمەیەکی دیکە هی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت."
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 400 هەزار تۆنەی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگیرا، بەمشێوەیە بەسەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دابەشدەبێت:-
هەولێر: 122 هەزار و 600 تۆن.
سلێمانی: 145 هەزار و 567 تۆن.
دهۆک: 117 هەزار و 911 تۆن.
هەڵەبجە: 13 هەزار و 923 تۆن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






