
لۆگۆی پرۆژەی هەژماری من و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەدات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من دابەش بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم هەفتەیە شاندێکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی پڕۆژەی (هەژماری من) کرد.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی ڕەزامەندییان لەسەر پڕۆژەکە داوە، تەنیا ڕوونکردنەوەی دادگای فیدراڵی ماوە لەبارەی بڕیارەکەی خۆی کە تایبەت بوو بە بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو فەرمانبەرانەی هەژماری بانکییان لە پڕۆژەکەدا هەیە، لە داهاتوودا دەتوانن مووچەکانیان لەم ڕێگەیەوە وەربگرن و حکومەتی عێراق لاری لەسەر نییە، مووچەخۆرانی تریش تاوەکو هەژمار دەکەنەوە مووچە بە کاش وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: بڕیارە لە نزیکترین کاتدا شاندی هەرێمی کوردستان بەفەرمی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەیان و هەڵوێستی حکومەتی عێراق بڵاوبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، هەرێمی کوردستان پێداگری دەکرد لەسەر ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە دەسەڵاتی خۆی بێت و لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە بێت، وەزارەتی دارایی عێراقیش دەیویست لەڕێگەی بانکەکانی سەر بە حکومەتی عێراق بێت.
بۆچی گرنگە: لە داهاتوودا پرۆژەی هەژماری من دەبێتە پێگهی فهرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابهشكردنی مووچه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





