
ژمارەیەک لە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
سەدان خانەنشین کە ساڵی 2024 لە تەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین بوون، مووچەی شەش مانگیان بۆ خەرجنەکراوە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی دابینکردنی پارەکانیان دەکات، ئەگەر بەغدا نەیدات لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە سلێمانی ژمارەیەک خانەنشین کە 432 خانەنشینن و فەرمانبەری خانەنشینی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی سلێمانی بوون، دوای ئەوەی چوونە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی، بێ ئەنجام بوو، ئەمڕۆ چوونەتە ئۆفیسی سلێمانی ئاڤا و داوایانکردووە ئاڤا بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت و نۆ و 10، 11، 12ی خانەنشینان بکەن. ئاڤاش وەڵامەکەی بۆ وەرگرتنەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەنووسراو داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت، تاوەکو ئێستا خەرجنەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، ئەگەر بەغدا پارەکە نەنێرێت، دیراسەی ئەوە دەکرێت کە لەسەر داهاتی ناوخۆ پارەکە دابین بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ساڵی 2024 چەند مانگێک بە هەر هۆکارێک تەواوی مووچە یان بەشێکی مووچەکەیان وەرنەگرتووە و بڕیار بوو مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو بۆیان خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی خەرج نەکردنی مووچەی مانگی 12 لەلایەن بەغدا، ئەو فروقاتی مووچەیەشیان پێ نەدرا، بڕیارە لەماوەی داهاتوو وەریبگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






