ژمارەی گیانلەدەستدانی ئاگرەکەی ئاویەری شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز دەبێتەوە
- ژینگە
- 28 تەممووز

دیمەنی ئاگرەکەی ئاویەر لە سنە. وێنە؛ میدیا ئێرانییەکان
ئاڤا نیوز
دوو ژینگەپارێزی دیكە دوای ئەوەی لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەی شاخی ئاویەر بەشێكی زۆری جەستەیان دەسووتێت، بەهۆی سەختی برینەكانیان، لە نەخۆشخانەی كەوسەری شاری سنە گیانیان سپارد.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی تەمموزی 2025، ئاگرێكی گەورە لە شاخی ئاویەر لە شاری سنە كەوتەوە، چیاكۆ یوسفی نەژاد، ژینگەدۆستی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە لەگەڵ شەش چالاكوانی دیكەی ژینگەی خەڵكی سنە، بەشێکی جەستەیان سووتا.
چی ڕوویدا: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو ژینگە پارێزە، شەوی ڕابردوو خەڵكانێكی زۆر لەبەردەم نەخۆشخانەی كەوسەری شاری سنە گردبوونەوە، بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێت" هەستی خۆیان گۆڕی بۆ هەڵوێست وەرگرتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەبات ئەمینی، كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گیانی لەدەستدا، سێیەمین چالاکوانی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ئەمساڵ گیانیان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان بەخت کردووە؛ ڕۆژی هەینیی ڕابردووش، حەمید مورادی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نۆژینی شنەی کوردستان بەهۆی سەختی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا، شەوی ڕابردووش چیاكۆ یوسفی نەژاد بووەم دووەم قوربانیی ژینگە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: فوئاد حەقیقی، پەیامنێری ئاڤا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەپشتبەستن بە زانیاریی چالاكوانانی بواری ژینگە، ئاماژە بەوە دەكات، لە ساڵانی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا 17 هاووڵاتی لەپێناو پاراستنی ژینگەدا گیانیان سپاردووە كە چواردە كەس لە قوربانییان، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا بووە.
باكگراوند: ساڵانە دەیان هێتکار لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسووتێنرێن یان خەڵکی بەرژەوەندیخواز دەیانبڕنەوە. چالاکوانانی ژینگە، پاراستنی ئەم سامانە نیشتمانییەیان کردووەتە ئەرکی سەرشانیان، تەنانەت ئەگەر باجەکەشی بەختکردنی گیانی خۆیان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






