ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بەردەوامە لە تەواوكردنی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی كە وادەی خانەنشینبوونیان هاتووە، ئاڤا زانیویەتی بۆ مانگی حەوت زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین مووچە حەوت مانگ بەیەکەوە وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: مانگانە چەند هەزار فەرمانبەرێك مامەڵەكانی خانەنشینیان تەواو دەبێت و چەند مووچەیەک بەیەكەوە وەردەگرن بۆ مانگی حەوتیش مووچەی خانەنشینی زیاتر لە سێ هەزار و 600 مووچەخۆر دەگەڕێتەوە و حەوت مووچە بەیەكەوە وەردەگرن، واتا لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە تاوەكوو مانگی حەوت، مووچەی هەر حەوت مانگەكە وەردەگرن.
زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێستا دۆسیەی 400 خانەنشین ماوە تەواوبکرین، ئەوانیش لەم هەفتەیە فایلەکانیان تەواو دەبێت و بۆ مانگی هەشتی ئەمساڵ مووجە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە ئەو فەرمانبەرانەی كە ئیكرامییەی شەش مانگ یاخود 12 مانگ بەیەكەوە وەردەگرن، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە ئاڤایان ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دارایی كوردستان نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كردووە و چاوەڕوانی دابینكردنی پارەكەین.
لە كۆی 22 هەزار و 500 خانەنشین، زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشین 12 مووچەكە دەیانگرێتەوە دەبێت بەغدا بیدات.
نزیكەی 17 هەزاریشیان شەش مووچەكە دەیانگرێتەوە کە حکومەتی کوردستان خۆی دەبێت خەرجی بکات، زیاتر لە شەش هەزاریان لە سنووری سلێمانی وەریانگرتووە، ئەوانی تریش تەخسیسی پارەیان بۆ كراوە و تەنیا خەرجكردنەكەی ماوە، كەمێك كاتی دەوێت تا خەرج دەكرێت.
باکگراوند: لەو 22 هەزار و 100 خانەنشینەی مامەڵەیان تەواو بووە، تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزاریان مووچەیان بۆ بەستراوە، لەگەڵ مووچەی مانگی شەش، هەشت هەزار و 938 خانەنشینی دیکە مووچەیان بۆ دەبەسترێت و شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی و بێئاویی 'پارکی ئازادی'ـیان خنكاندووه
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
له گوندی قوڕەگۆی ڕاپهڕین نەخۆشيی لەنێو پەلەوەردا بڵاوبووهتهوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی ڕۆژئاوای کوردستان کارێکی جیاواز ئەنجام دەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خراپترین میوەکان کامانەن بۆ دەستپێرکردنی ڕۆژەکەت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت؛ چی کراوە و کەی دەنێردرێن؟
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندی لقی چەند بانکێک لە هەڵەبجە دەکاتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا شایستەی دارایی مانگی پێنج وەردەگرن