
کاریگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر هاووڵاتییان
ئاڤا نیوز
دەستەی کەشناسی عێراق دەڵێت، لە ئەمڕۆوە تا شەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەبەرزی دەمێننەوە، ئەمڕۆش لە بەغدا و نۆ پارێزگای دیکەی وڵات پلەکانی گەرما لە نیوەی پلەی کوڵان نزیک دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: یەکشەممەی ڕابردوو (27ی تەممووز) بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق گەیشتە لووتکە و وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیش، لە زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور ئەو ڕۆژەیان کردە پشوو، پارێزگاکانی دیکەش کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمانبەرانیان کەمکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەر بە بەرزی دەمێننەوە، هاوکات ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە، هەینی و شەممەی داهاتووش گۆڕانکارییەکی سنووردار لە پلەکانی گەرما ڕوودەدات، لە بەرامبەریشدا سەرەتای هەفتەی داهاتوو خێرایی با بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئێوارەی دوێنێ ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ بەبەرزی مانەوەی پلەکانی گەرما، لە پارێزگاکانی باشوور و ڕۆژئاوای عێراقیش شەپۆلێکی خۆڵبارین هەیە و بەردەوامیش دەبێت، ئەوەش کاریگەری خراپی هەیە بەهۆی ئەوەی تائێستا حکومەتی فیدڕاڵ هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو و ژینگەی نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






