ژمارەیەک خانەنشین - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
سبەی دۆسیەی خانەنشینانی سێ تەمەنە جیاوازەکە تەواو دەبێت کە ژمارەیان نزیکەی 23 هەزار کەسە و نزیکەی 13 هەزاریان شەش مووچە، حەوت مووچە و هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە دۆسیەی 22 هەزار و 500 کەس تەواو کراوە، تەنیا مامەڵەی 400 خانەنشین مابوون، ئەوانیش تەواوکراون و لە لیستی مووچەی مانگی هەشت تۆماردەکرێن و هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
ژمارەکان وادەڵێن: لە مانگەکانی ڕابردوودا نۆ هەزار و 562 کەس مووچەیان بۆ بەستراوە. هێشتا 12 هەزار و 938 کەس ماون، لەگەڵ مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت و هەشت مووچە وەردەگرن.
مانگی شەش: هەشت هەزار و 938 خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
مانگی حەوت: سێ هەزار و 600 خانەنشین حەوت مووچە وەردەگرن.
مانگی هەشت: 400 خانەنشین هەشت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: لە كۆی ئەو 22 هەزار و 500 خانەنشینە، زیاتر لە پێنج هەزاریان 12 مووچەكەی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، نووسراو بۆ بەغدا نێردراوە و تاوەکو ئێستا دیارنییە کەی خەرج دەکرێت.
نزیكەی 17 هەزاریشیان شەش مووچەكە دەیانگرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی خەرجی دەکات، زیاتر لە شەش هەزاریان لە سنووری سلێمانی وەریانگرتووە و پرۆسەکە بەردەوامە، لە هەولێر و دهۆکیش بەمزووانە دەستپێدەکات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، لە سبەی پێنجشەممەوە دەست بە دۆسیەی خانەنشینانی لەدایکبووی ساڵی 1965دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەبەست لە سێ تەمەنەکە، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سەرەتای ئەمساڵ بەهۆی هاوتاکردنی تەمەنی خانەنیشینی لەگەڵ عێراق لە 63 ساڵەوە کەمکرایەوە بۆ 60 ساڵ، لەدایکبووانی 1962-1963-1964 بەیەکەوە خانەنشین بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






