
دیمەنی سەوزایی ناوەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان
ئاڤا نیوز
بە هەوڵی دامودەزگاكانی حكومەت و هاووڵاتیان لە ماوەی 20 ساڵدا ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر نزیك دەبێتەوە لە ستانداردی جیهان و ئێستا %20ی تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان فەرمانگە و دەزگای فەرمیی هەن كە ئەركی سەوزكردنی شارەكان و بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزاییان لە ئەستۆیە ئەوانیش، شارەوانی و ژینگە و ئەندازەی پاركەكانن، ئەمە سەرەڕای بەرزیی ئاستی هۆشیاریی هاووڵاتیان سەبارەت بە گرنگیی سەوزایی و پاكڕاگرتنی ژینگە بۆ بەردەوامیی ژیان و تەندروستییەكی باش، ئێستا هەولێر كە پایتەختی هەرێمی كوردستان نزیك دەبێت لەو ڕێژە سەوزاییەی كە بەپێی ستانداردی جیهانی دەبێت شارە گەورەكان هەیانبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرچەندە ژینگەی هەولێر بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو پیستر بووە، بەڵام لە ڕووی ڕێژەی سەوزاییەوە زۆر زیاتر بووە، 20 ساڵ پێش ئێستا ڕێژەكە 3% بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 20%، تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆ 2.5% ڕێژەكە زیادی كردووە، ئەمەش هێمایە بۆ ئەوەی كە لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا چ هەوڵێك هەبووە بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و پاككڕاگرتنی ژینگە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ستانداردی جیهانیی پێویستە شارە گەورەكان ڕێژەی سەوزییان نزیكەی %30 بێت، ئێستا كە لە هەولێر ڕێژەی %20 تێپەڕیوە، پڕۆژەیەكی گرنگیش هەیە بۆ بەرزكردنەوەی بەرچاوی ڕێژەكە ئەویش پشتێنەی سەوزاییە.
لەلایەكی دیكەوە: لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێر دەسوڕێتەوە و دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری، پانیی پشتێنەکە دوو کیلۆمەترە و لەگەڵ پشتێنەکە زیاتر لە 10 پۆند دروست دەکرێن، پشینیازکراوە ملیۆنان داری زەیتون و فستق بچێنرێن، چونکە ئاویان کەم دەوێت و بەرهەمەکانیان داهاتی زۆرە و ئەمە بە یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی ماستەرپلانی هەولێر دادەنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






