دووکەڵی زبڵخانەکە کە وەک دەردەکەوێت ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیووە
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، پاش دوو ڕۆژ لە هەوڵی بەردەوامی 10 تیم، هێشتا ئاگری زبڵخانەی سۆران کۆنترۆڵ نەکراوە. ناوبراو هۆکارەکەشی بۆ سەختی و دژواریی شوێنی ئاگرەکە گەڕاندەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، 1ی ئابی 2025، ئاگرێکی گەورە لە زبڵخانەی سەرەکیی سۆران لە نزیک گوندی باپشتیان کەوتەوە و تا ئێستا هەوڵەکانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بێ ئەنجام بوون. ئاگرەکە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی دوکەڵێکی چڕ و بۆنێکی ناخۆش کە ئاسمانی سۆران و قەزاکانی ڕواندز و خەلیفانی داپۆشیوە، ئەمەش نیگەرانیی لەبارەی کاریگەرییە ژینگەیی و تەندروستییەکانییەوە دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "دوێنێ بە هۆکارێکی نادیار بەشێک لە زبڵخانەی گەورەی سۆران ئاگری گرتووە و تاکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە."
ڕەوەند هاودیانی دەشڵێت، لە سەرەتای ڕووداوەکەوە 10 تیمی بەرگریی شارستانی بە بەردەوامی کاردەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام بەهۆی سەختی و فراوانیی شوێنەکەوە، تا ئێستا سەرکوتوو نەبوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: زبڵخانەی باپشتیان دەکەوێتە بەرامبەر قەزای ڕواندز، ڕۆژانە نزیکەی 300 تۆن زبڵ و خاشاکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی تێدا کۆدەکرێتەوە. ئاگرکەوتنەوە لەم زبڵخانەیە، جگە لە زیانی ژینگەیی، مەترسیی جددی بۆ سەر تەندروستیی دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی هەناسەدانیان هەیە. دوکەڵ و بۆنی ناخۆش بڵاوبووەتەوە و بووەتە جێی نیگەرانیی هاوڵاتییان لە سۆران، ڕواندز و خەلیفان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






