
دیمەنی فەرمانبەرێک لەبەردەم ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە چارەنووسی ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلابکرێتەوە، ئەمەش بەندە بەو ڕاپۆرتانەی کە چوار لیژنە هاوبەشەکەی نێوان هەولێر و بەغدا پێشکەشی دەکەن و سبەی یەکشەممە دوایین وادەی کارەکانیانە.
لە کاتێکدا ناکۆکی لەسەر ماوەی ڕێککەوتنەی پێشوو هەیە، سەردانی لیژنەیەکی ئەمنی و نەوتیی عێراق بۆ هەولێر، پێشهاتێکی نوێیە لەم دۆسیەیەدا.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە دوای لێکتێگەیشتنەکەی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە و نەوت، سوودانی بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دا، بەڵام دوای ئەوە دووبارە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە کێشەی تێکەوت و چەند لیژنەیەک دووبارە پێکهێنرانەوە بۆ ئەم پرسە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سبەی یەکشەممە دوایین وادەی کارکردنی ئەو چوار لیژنە هاوبەشەیە کە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بوارەکانی (نەوت، داهاتی ناوخۆ، بودجە، و هەژماری من) پێکهێنراون. هەرچەندە تەنها لیژنەی نەوت سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەڵام سەرجەم لیژنەکان دەبێت ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان ئاراستەی لیژنەی باڵای وزاری و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکەن.
دوودڵی لەسەر چارەنووسی ڕێککەوتنی پێشوو دروست بووە، کە مووچەی مانگی پێنجی پێ نێردرا. لە کاتێکدا بڕیار بوو ڕێککەوتنەکە بۆ دوو مانگ بێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، سوودانی پێی وایە ڕێککەوتنەکە تەنها بۆ یەک مانگ بووە، ئەمەش وایکردووە چارەسەری کێشەکە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ کاری لیژنەکان.
لەلایەکی دیکەوە: لە نوێترین پێشهاتدا و بۆ چارەسەرکردنی گرێکوێرەی نەوت، ئەمڕۆ شەممە لیژنەیەکی تایبەتمەندی عێراق سەردانی هەولێری کردووە و دوو ئەرکی سەرەکییان هەیە:
لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان: دیاریکردنی سەرچاوەی هێرشەکان و دانانی میکانیزمێک بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان.
هەڵسەنگاندنی بەرهەمی نەوت: ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر توانای بەرهەمهێنانی ئێستای کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم و چۆنیەتیی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.
هەرێمی کوردستان چەندین پێشنیازی خستووەتەڕوو
بەپێی زانیارییەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بۆ نزیکەی 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ چەند هەنگاوێک نیشان داوە:
داوای گەرەنتی ئەمنی دەکات: داوا دەکات حکومەتی فیدراڵی گەرەنتی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و ئەو کۆمپانیایانە بکات کە لە هەرێم کار دەکەن.
ئامادەیە بەرهەمهێنان زیاد بکات: ئەگەر گەرەنتی ئەمنی پێ بدرێت، ئامادەیە ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 280 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز بکاتەوە.
ڕادەستکردنی نەوت و داهات: حکومەتی هەرێم ئامادەیە تەواوی نەوتی بەرهەمهاتوو (جگە لەو 50 هەزار بەرمیلەی بۆ پێداویستی ناوخۆیە) ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات. هاوکات، وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە بۆ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕاپۆرتی هەرچوار لیژنەکە لە چوارچێوەی یەک ڕاپۆرتی گشتگیردا ئامادە بکرێت و پێشکەش بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکرێت. پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکە لەلایەن سوودانییەوە، ڕێگا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان و ناردنی مووچەی مانگی شەش خۆش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





