
دووکانێکی زێڕنگەران لە بازاڕ
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، پسپۆڕان و زەڕەنگەران هۆکارەکەی بۆ دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەگەڕێننەوە.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: "بە شێوەیەکی گشتی لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەهۆی پشووی بۆرسەی جیهانییەوە نرخی زێڕ جێگیرە، بەڵام ئەمجارە دابەزینی بەهای دۆلار کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی ناوخۆیی دروست کردووە."
ئەندامەکەی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد کە بە بەراورد بە ڕۆژی شەممە، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی سێ هەزار دینار دابەزیوە.
هۆکرارە زانراوەکان: گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە بەهای دۆلارەوە هەیە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە بوون (بەپێی نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 139,250 دینار):
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22: 662,000 دینار.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21: 660,000 دینار.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18: 565,000 دینار.
-نرخی یەک ئۆنسە زێڕ: 3,363 دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






