
وێنەی دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دوای ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران، ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) دەکات، بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕادەست بکرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەش تەواوکردووە و هیچ تێبینییەکی لەسەر نەبووە، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستکرا و کار لەسەر ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی ئەو مانگەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "کار لەسەر ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوت دەکرێت، بۆ ئەوەی پێش 15ـی مانگ تەواوبێت و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەرازووی پێداچوونەوە، ڕاپۆرتێکی ژمێریارییە کە یەکەی داهات و خەرجکردن ئەژمارێک لە تۆمارێکی گشتیدا لەخۆ دەگرێت. ئەم ڕاپۆرتە پشتڕاستی دەکاتەوە کە کۆی هەژماری دامەزراوەکە یەکسان و هاوسەنگە بە کۆی خەرجییەکانی هەمان دامەزراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






