
جۆ بایدن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا 14-5ی ئەمساڵ دەچێتە ئەمریکا و بۆ یەکەمجار لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن کۆدەبێتەوە.
بۆچی گرنگە: سەردانەکەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە تورکیا پلانی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دژی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە، مانگێک پێشتریش سەردانی عێراق دەکات.
بابەتی ستراتیژی: ئەردۆغان لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پرسی "ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر"، شەڕی غەززە، چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ لە پڕۆژەکانی بەرگرییەوە تا پەیوەندییە ئابوورییەکان تاوتوێ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی تورکیا نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردنی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕڤانانی "هەسەد و یەپەگە" بە بایدن دەگەیێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانەی ئەردۆغان دوای سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئەمریکا دێت، ئەمە یەکەمجارە ئەردۆغان لە کۆشکی سپی چاوی بە جۆ بایدن بکەوێت.
باکگراوند: پێشتر ئەردۆغان و بایدن لە لووتکە نێودەوڵەتییەکاندا کۆبوونەوەیان کردووە، دواجاریش لە مانگی تەمموزی ڕابردوو بوو لە لووتکەی ناتۆ لە لیتوانیا یەکیان بینی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ