
بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و شاندی یاوەری لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
كۆمپانیا و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن لە كار و چالاكییەكانی خۆیان تا ئەوكاتەی مۆڵەتەكانیان لە بانكی ناوەندیی عێراق تەواو دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی خاوەن كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەران دەبێتەوە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 3ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، سەردانی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراقی كرد، باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ كرا بۆ چارەسەریی ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی خاوەن كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەران دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد مەم، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ڕایگەیاند، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕەزامەندی دا لەسەر بەردەوامیدان بە كار و چالاكییەكانی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كە گشت پێداویستییەكانی تێكەڵكردنەوە (دەمج)ـیان تەواوكردووە تا ئەوكاتەی مۆڵەتەكانیان لە بانكی ناوەندی عێراق تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، ئەوانەی پێش ساڵی 2018 تۆماركراون، سەرژمێر دەکرێن و بەرژەوەندی خاوەن نووسینگەكان لەبەرچاو دەگیرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پیشنیازکرا لیژنەیەک لە هەردوو لقی هەولێر و سلێمانیی بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت بۆ پشکنینی شوێنی نووسینگەکان.
ئەمەش بزانە: لە دیدارەكەدا هەریەك لە كازم مەغدید، بەڕێوەبەری تۆماركردنی كۆمپانیا نیشتمانییەكانی عێراق و د. هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەختیار حاجی حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئامادەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە واشنتن دوای 11 ساڵ دەکرێتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت