لەكابینەی نۆیەمدا هەشت بەنداو و 23 پۆند دروستكراون و 58 پۆندی دیكەش لە دروستكردندان
- ژینگە
- 4 ئاب

دیمەنی بەنداوی گۆمەسپان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەشت بەنداو و 23 پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو دروستكراون، 58 پۆندی دیكەش لەژێر جێبەجێكردن دان.
وێنە گەورەكە: گرنگیدان بە ئاسایشی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی، یەکێکە لە کارە گرنگ و ستراتیژییەكانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بەنداو و پۆندی نوێ و پڕۆژەی ئاوی پاك دروستکراون و پرۆسەكەش بەردەوامی هەیە.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا هەشت بەنداو دروست کراون و چەندین بەنداوی تریش لە دروستکردندان؛ کە دەتوانن زیاتر لە 250 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بدەنەوە.
زانیاریی زیاتر: جگە لە بەنداوەکان، 23 پۆند دروست کراون و 58 پۆندی دیکەش لە دروستکردندان. هاوكات چەندین پرۆژەی گرنگ بۆ دابینکردنی ئاوی پاک جێبەجێ دەکرێن، ئەو پڕۆژانەش بۆ دەیان ساڵ کێشەی ئاو لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بنبڕ دەکەن كە گرنگترینیان پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی دووكان-سلێمانییە.
بۆچی گرنگە: جگە لە گلدانەوەی ئاو بۆ پاراوكردنەوەی ئاوی ژێرزەوی و ئاودێریی كشتوكاڵ، ئاوی بەنداو و پۆندەكان، بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا، گەشتیاری و چەندین بواری تریش سوود بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






