دیمەنی دووکانێکی زێرەنگەر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
تەنیا لە ماوەی شەش ڕۆژدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکاندا 85 دۆلار بەرزبووەتەوە. هەر مسقاڵێکیش 15 هەزار دینار نرخی زیاد بووە.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرزبووەتەوە، هەر مسقاڵێک زێڕیش 15 هەزار دینار نرخی زیاد بووە.
هۆکارە سەرەکییەکان: بەپێی وتەکانی ئەندامەکەی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، هۆکاری زیادبوونی نرخی زێڕ لەم هەفتەیەدا، بۆ قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە جەختی لەسەر لابردنی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کردەوە.
زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان کە لەسەر بەهای دۆلار بە 139 هەزار و 900 دینار دانراوە، بەم جۆرەیە:
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 696 هەزار دینارە.
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 665 هەزار دینارە.
- یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 570 دینارە.
- یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 375 دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






