
هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و ژمێركاری ڕاسپاردووە، بەپێی دۆخی دارایی و بە چەند قۆناغێك، شایستە داراییەكانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج بكەن.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 5ـی ئابی 2025، شاندی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، بە فەرمی داوایان لە وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كرد، شایستەكانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج بكات، لای خۆیهوه، وەزیری دارایی، بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوای بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی شاندی هاوبەشی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی بودجە و ژمێركاری ڕاسپاردووە، بەپێی بارودۆخ و بە چەند قۆناغێک شایستە داراییەكانی فیرقە نوێیەكان خەرج بكەن.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سهرجهم هێزهكانی پێشمهرگه خاوهنی (UPN)ـی تایبهت به خۆیانن و زیاتر له 80 ههزاركهس مووچهكانیان به شێوهی ئهلیكترۆنی وهردهگرن كه دهكاته نزیكهی 90%ـی هێزهكانی سهربه وهزارهتی پێشمهرگه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هەوڵەكان بۆ ڕێكخستنەوەی كارەكانی فەرماندەیی دەڤەرەكان، بەهەماهەنگیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامی هەیە، بە ئامانجی ڕێكخستنەوەی سەرجەم فیرقەكانی پیادە و یەکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






