دانوستانەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی
- بزنس
- 7 ئاب

حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق. وێنە؛ وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
دانوستانەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە گەیشتوونەتە "قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو"، و تەنیا چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و بڕی بەکارخستنی ناوخۆیی ڕێککەوتوون و لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەی "الصباح"ـی عێراقی ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت بەرەو "ڕێککەوتنێکی ئەرێنی" هەنگاو دەنێت و لە ماوەیەکی نزیکدا تێگەیشتنە تەکنیکی و لۆجستییەکان تەواو دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە تا ئێستا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەکە بە شێوەیەکی فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە گفتوگۆکان زۆر نزیکن لە ئەنجام.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە ڕووی تەکنیکی و لۆجستییەوە بەتەواوی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەکە هەرکاتێک ڕێککەوتن بکرێت. لەمبارەیەوە وەزیری نەوتی عێراقیش پشتڕاستی کردووەتەوە کە "کارەکان بەرەو ئاراستەیەکی ئەرێنی دەڕۆن."
باکگراوند: لە 2023-03-25 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






