ئاڤا نیوز
هونەرمەندان و شانۆکارانی هەڵەبجە داواکارییان هەیە و دەڵێن، "تاوەکو ئێستا هۆڵی شانۆمان نیە، بۆئەوەی چالاکی هونەری و شانۆیی تێیدا ئەنجام بدەین". کاری شانۆیی لە هەڵەبجە بە تەواویی پاشەکشەی کردووە.
وێنە گەورەکە: لە هەڵەبجە تاوەکو ئێستا هۆڵی شانۆیی نییە، بۆئەوەی هونەرمەندان و شانۆکارانی ئەم شارە چالاکی هونەری و شانۆیی تێدا ئەنجام بدەن. شانۆکاران و هونەرمەندانی ئەو شارە داوا لە ئاڤا دەکەن بەدواداچوونیان بۆ بکات، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان.
زانیاریی پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەڵەبجە بەدواداچوونی بۆ ئەم کێشەیە کردووە و شانۆکارانی ئەم شارە قسەیان بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێن، بەهۆی نەبوونی هۆڵ کاری شانۆیی لە هەڵەبجە بەتەواوی پاشەکشەی کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرخێڵ غەفار، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی هەڵەبجە بە ئاڤای وت: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆڵێکی سەردەمییانەی لە شارەکە کردووەتەوە و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەلایەن کەرتی تایبەتەوە هۆڵێکی مۆدێرن دروستکراوە، لەنزیکترین کاتدا دەخرێتە خزمەتی خەڵکی شارەکەوە.
بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند، هۆکاری کەمبوونەوەی چالاکییە هونەرییەکان بۆ ئەو قەیرانە داراییە دەگەڕێتەوە کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
بەڵێنیشی دا، لەگەڵ باشتربوونی بارودۆخی ئابووری، دەست بە چالاکی چڕوپڕتر دەکەنەوە، چ لە ناوخۆی هەڵەبجە و چ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵەکانی دەرەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
420 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی هەزار قوتوو سریلاکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا دەگیرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان 50 ملیار دیناری خانەنشینی بۆ بەغدا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
9 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
23 کاتژمێر لەمەوپێش