ئیکۆ عێراق: بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 9 ئاب

دیمەنی یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق"ی تایبەتمەند بە کاروباری ئابووری ڕایدەگەیێنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی تێپەڕاندووە، ئەمەش دوای دەرچوونی لەژێر کاریگەریی ئەو هێرشانەی کرابووە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵ، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان پاشەکشەیەکی زۆری تۆمارکردبوو، بە شێوەیەک لە 280 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ تەنیا نزیکەی 80 هەزار بەرمیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق" ئەو کێڵگە نەوتییانەی هەرێم کە بۆردوومان کرابوون، گەڕاونەتەوە سەر کار و بەرهەمی ڕۆژانەیان بۆ زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل. ئاماژەی بەوەشکردووە کە دیارترین کێڵگە بەرهەمهێنەرەکان بریتین لە: شێخان، تاوکێ، پێشخابوور، خورمەڵە و سەرسەنگ.
لەهەمان کاتدا: ڕاگەیێنراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە هەرێم و بەغدا تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، ئەمەش بەهۆی ناکۆکی لەسەر کرێی ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێم کاردەکەن. وتیشی، چارەسەری قەیرانەکە پێویستی بە کۆبوونەوەی نێوان سێ لایەنی پەیوەندیدار یان پێدانی کرێی کۆمپانیاکان هەیە، کە ئەمەش حکومەتی فیدراڵی ڕەتی دەکاتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕوانگەکە هۆشداریداوە کە بەردەوامبوونی کێشەکە لەوانەیە ببێتە هۆی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، و بڕینی مووچەی بە ڕێکارێکی ستەمکارانە ناوبردووە. هاوکات بەشێکی گەورەی بەرپرسیارێتییەکەی خستووەتە ئەستۆی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی شکستەکەی لە پەسەندکردنی یاسایەک کە دۆسیەی نەوت و غاز لە وڵاتدا ڕێکبخات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






