چاوەڕوان دەکرێت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان باس بکات
- بزنس
- 10 ئاب

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، کە ڕۆژەی پێنجشەممە 7/8/2025 لە دیوانی چاودێری دارایی لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەردوو وەزارەت یاداشتێکیان ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا گوتی: پێشبینی دەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باس لەو بابەتانە بکرێت کە پەیوەستن بە مووچە، ئەوانیش پرسی داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە، پێشبینی دەکرێت بەپێی کۆبوونەوەکە بڕیار لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.
کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و ڕادەستکردنی بە حکومەتی عێراق خاڵی ناکۆکی زۆری لەسەرە و هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سەرنج و تێبینیەکانیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتووین، بەڵام داهاتی ناوخۆ بووەتە کێشە، عێراق داوی 50%ی کۆی داهاتی ناوخۆ دەکات، ئەوەش پێچەوانەی یاسای ئیدارەی مالی، یاسای بودجەیە، چونکە یاسا دیاری کردووە تەنیا لە 50%ی داهاتی باج و گومرگ بۆ عێراق ڕوانە بکرێت نەک ڕسوماتی وەزارەتەکان.
زانیاریی زیاتر: لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی عێراق پرسی داهاتی ناوخۆ و هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەهاتووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا ئەو بابەتە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






