
دیمەنی هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی كەشوهەوای پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان، یەك بۆ دوو پلە دادەبەزن؛ نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران تۆماردەكرێت كە 31 پلەی سیلیزییە و بەرزترین پلەی گەرماش لە كەركووك و ئیدارەی گەرمیان تۆمار دەكرێت كە لەنێوان 44 و 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، بەهۆی چالاكبوونی بای باكووری ڕۆژئاوا كە خێراییەكەی لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، كەشوهەوا بە ڕاددەیەكی نزم فێنك دەبێتەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، یەك بۆ دوو پلە دادەبەزن.
پەیوەست بەم بابەتە: پێشتر شێخ دارا، پسپۆڕی كەشناسی و پێشكەشكاری پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە ئاڤا میدیا، هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە پلەكانی گەرمای هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بگاتە نیوەی پلەی كوڵان.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان:
هەولێر : 44 پلە
سلێمانی : 41 پلە
دهۆک : 42 پلە
کەرکوک : 45 پلە
زاخۆ : 43 پلە
هەڵەبجە : 42 پلە
سۆران : 40 پلە
حاجی ئۆمەران : 31 پلە
گەرمیان: 44 پلە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






