
دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەو بەڵگەنامە فەرمییانەی کە دەست "ئاڤا میدیا" کەوتوون، حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2024، سەرەڕای تەرخانکردنی 5 تریلیۆن دینار بۆ بودجەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، دینارێکی بۆ خەرج نەکردووە، ئەمەش بە ڕوونی ستەمێکی ئاشکرا لە پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان نیشان دەدات.
بەڵگەنامەی فەرمی: بەگوێرەی بەڵگەنامەکان کە لەلایەن دەستەی گشتیی چاودێریکردنی داهاتە فیدڕاڵییەکانەوە ئامادەکراون، بە وردی داهات و خەرجییەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ ساڵی 2024 شی دەکەنەوە و جیاوازییەکی زۆر لەنێوان پارەی تەرخانکراو و پارەی خەرجکراوی ڕاستەقینە بۆ هەرێمی کوردستان دەردەخەن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی بەشی "تەرخانکراوەکان"، کۆی گشتیی بودجەی پەسەندکراوی عێراق بۆ ساڵی 2024 نزیکەی 204 تریلیۆن دینار بووە، کە تێیدا بودجەی وەبەرهێنان 46 تریلیۆن دینار بووە، پشکی هەرێمی کوردستان لە وەبەرهێنان 5 تریلیۆن دینار بووە. بەڵام، لە بەشی "خەرجییەکان دا، کە باس لە پارەی خەرجکراوی ڕاستەقینە دەکات، کارەساتەکە ئاشکرا دەبێت، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
کۆی خەرجیی وەبەرهێنان لە عێراق 25 تریلیۆن دینار بووە. خەرجیی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان، هیچ بڕە پارەیەک تۆمار نەکراوە و ناوی هەرێمی کوردستان لە لیستی خەرجییەکانی وەبەرهێناندا بە تەواوی سڕاوەتەوە. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە 100%ـی بودجەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.
ستەمکارییەکە تەنیا بودجەی وەبەرهێنانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو لە بودجەی بەکارخستنیشدا کە تایبەتە بە مووچە و خەرجیی ڕۆژانە، جیاوازیی گەورە هەیە:
پارەی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان 16 تریلیۆن دینارە، پارەی خەرجکراو بۆ هەرێمی کوردستان (بەکارخستن) تەنیا 11 تریلیۆن دینارە. ئەمەش نیشانی دەدات کە تەنانەت لە بودجەی بەکارخستنیشدا بڕی 5 تریلیۆن دینار کەمتر بۆ هەرێم خەرج کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ژمارانە بە ڕوونی دەریدەخەن کە حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی سیستماتیک، پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستاندا بە تەواوی پەکخستووە و تەنانەت بودجەی بەکارخستنیشی بەپێی ڕێککەوتنەکان خەرج نەکردووە، ئەمەش زیانێکی گەورەی بە ژێرخانی ئابووری و ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕاپۆرتی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە داهات و خەرجییەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025، کۆی داهاتەکانی دەوڵەت گەیشتووەتە 62 ترلیۆن دینار و 92%ـی ئەم داهاتە لەسەر نەوت بووە. لە هەمان ماوەدا تەنیا پێنج تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






