
شوێنی تەرخانکراو بۆ دروستکردنی بەنداوی چەق چەق
ئاڤا نیوز
كارەكانی دروستكردنی بەنداوی چەق چەق دەستپێدەكاتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕەزامەندی گەورەتركردنی بەنداوەكە و زیادكردنی بودجەی پرۆژەكەی داوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-8- 2025، بە بەشداری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكاری بەنداوی چەق چەق و كۆمپانیای دیزاینەر و ڕاوێژكار و تیمی سەرپەرشتیاری بەنداوەكە كرا، تێیدا هەنگاوەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆژەكە باسكرا.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، "لە ئەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، پشتیوانی تەواوی وەزارەت بۆ تەواوكردن و فراوانكردنی پرۆژەكە دووپات دەكەینەوە، كێشەكانی بەردەم پرۆژەكە چارەسەر دەكەین و ماف و شایستە داراییەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار دابین دەكەین، لە پێناو تەواوكردنی پرۆژەكە لە زووترین كاتدا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی بەنداوی چەق چەق، پرۆژەیەكی گرنگی شاری سلێمانییە كە دەبێتە ئامرازی كۆگاكردنی ئاو و بووژاندنەوەی ئاوی سەرچنار، سوودی گەشتیاری و بووژاندنەوەی ئابووری بە مەودای 15 كیلۆمەتر دەبێت.
باكگراوند: بەنداوی چەق چەق ساڵی 2002 بەردی بناغەی دانرا و لە ساڵی 2006 تەواوکرا. بەڵام بەرگەی یەک وەرزی بارانبارینی نەگرت و سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی 2006 هەرەسی هێنا، هۆكاری دروست نەكردنەوەی بەنداوەكە، هەبوونی ناكۆكی و كێبڕكێیە لەسەر زەوییەكانی دەوروبەری بەنداوەكە لەنێوان ژمارەیەك بەرپرسی ئەو سنوورە بۆ بەرژەوەندیی كەسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






