
__ هەڵمەتێكی شووشتن و خاوێنكردنەوەی سەنتەری شاری هەولێر وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەڵمەتێكی شووشتن و خاوێنكردنەوەی سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو كە ژمارەیەك ژینگەپارێزی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەی هەولێر ئەنجامیاندا.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی ژینگەی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەو پێیەی لە ڕۆژانی پشووی كۆتایی هەفتە و بۆنە و مەراسیمەكاندا، سەنتەری شاری هەولێر بەتایبەتیش دەوروبەری قەڵای هەولێر و بازاڕی قەیسەری، زۆرترین ژمارەی گەشتیار و سەردانیكاری ناوخۆیی و بیانی ڕووی تێدەكەن، پێویستی بە بایەخدانێكی تایبەت هەیە و تیمەكانمان بە بەردەوام ئەو شوێنە بە پاكی ڕادەگرن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاریی ژینگەی هەولێر ڕوونیشی كردەوە، بۆ خاوێنكردنەوەی سەنتەری شاری هەولێر، 50 كارمەندی ژینگەدۆستمان هەیە كە بەشێوەی ڕۆتینی ڕۆژانە، هەڵمەتی پاككردنەوە ئەنجام دەدەن، بەڵام دوای پشووی ڕۆژانی هەینی و بۆنە و جەژنەكان، پێویستە هەڵمەتەكە بەشێوەیەكی فراوانتر و چڕتر ئەنجام بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەی هەولێر، ڕۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ و خاشاک لە سەنتەری شاری هەولێر و قەزا و ناحییەکانی كۆ دەكاتەوە و لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە ژێرخاکی دەكات.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری پارێزگای هەولێر هەزار و 297 كارمەندی ژینگەدۆست هەن كە بە ئەركی خاوێنكردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەكان هەڵدەستن بۆ ئەوەی لەڕووی بایەخی گەشتیارییەوە بە جوانترین شێوە دەربكەون.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






