شاندی هەولێر دەچێتە بەغدا و چاوەڕوان دەکڕێت سێشەممە سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە بدات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی مووچەخۆرێک لەبەردەم ئامێری وەرگرتنی مووچە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلاکەرەوە بێت، لەکاتێکدا بڕیارە شاندێکی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا بکات و هەناردەکردنەوەی نەوتیش دەست پێبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ناکۆکیی سەرەکیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانە. لە ئێستادا گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی بە ئامانجی چارەسەرێکی هەمیشەیی کە هەم هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و هەم ناردنی مووچە مسۆگەر بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی وەزارەتەکە سەردانی بەغدا بکات. ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر میکانیزمی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتیی کوردستان، بەتایبەتی ئەو 120 ملیار دینارەی کە دیاریکراوە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەو بڕە پارەیە کەم بکرێتەوە و بەپێی دۆخی داهاتی مانگانەی کوردستان ڕێکبخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانی ئەم شاندە کاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نابێت، چونکە بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەکراوە و هاوکات ڕێککەوتن لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیش کراوە.
خاڵی ئەرێنی: چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست پێبکاتەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەو ڕێککەوتنە نوێیە دێت کە هەفتەی ڕابردوو لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق واژۆ کرا، کە تێیدا 23 کەس واژۆیان لەسەر کرد و 17 کەسیان بەرپرس و شارەزایانی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون. بەپێی ڕێککەوتنەکە، سەرجەم کێشە و ئاستەنگە تەکنیکییەکان چارەسەر کراون.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوودا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات، بە مەرجێک هیچ گرفتێکی نوێ بۆ ڕێککەوتنی نەوت نەیەتە پێشەوە.
لەهەمان کاتدا: د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دڵنیایی دایە مووچەخۆران و ڕایگەیاند: "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و لەم ڕۆژانەدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
پووتین: سەردانەکەم بۆ ئەلاسکا زۆر بەسوود بوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: هۆشداری دەدات؛ ڕووسیا پابەندی بەڵێنەکانی نابێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین چاوی لە دڵی پیشەسازی ئۆکراینایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتیوان سادق: لەم ڕۆژانە کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی کەرکووک - بانیاس.. دەستکەوتێکی ستراتیژی بە تێچوویەکی گەورەوە