ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، مووچەش خەرج دەكرێت. دووپاتیشی كردەوە مووچەی هیچ مانگێك نافەوتێت و سەرجەمی خەرج دەكرێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ لە شاری كەركووك، مەراسیمی خەڵاتكردنی یەكەمەكانی پارێزگاكە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای مەراسیمەكەش قسەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەو كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە ڕایگەیاند، بەربەستی گەورەی بەردەم ڕێككەوتنی هەرێمی كوردستان و بەغدا، پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت بوو، حكومەتی فیدراڵی خۆی دانی ناوە بەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوتی بەرهەمهێنراوی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە و ئێستا تەنیا پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەکە ماوە كە هیچ پەیوەندییەكی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە.
ڕوونیشی كردەوە كە پێشبینی دەكرێت دوای گفتوگۆكانی نێوان توركیا و عێراق، بە گرێبەستێكی نوێ هەناردەكردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی بەندەری جەیهان دەستپێبكاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د.شاخەوان عەبدوڵڵا، پرسی داهاتی نانەوتی لەم یەك دوو ڕۆژە چارەسەركراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسانكاری زۆری بۆ حكومەتی فیدراڵ كرد بە ئامانجی ڕێككەوتن، بەڵام هێشتا بەشێك لە دەقی یاساكان گرفتی گەورەن لەبەردەم دیاریكردنی دەسەڵاتە فیدراڵییەكان، كە یاساكان بە ئەقڵیەتێكی مەركەزی نووسراون، سەرەڕای ئەوانەش لێتێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






