DNOـی نەرویجی: پلانمان هەیە بەرهەمهێنان لە کوردستان بگەڕێنینەوە بۆ 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا
- بزنس
- 21 ئاب

دیمەنی یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دوای هێرشە درۆنییەکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای DNOـی نەرویجی لە نوێترین ڕاپۆرتی داراییدا ڕایگەیاند، سەرەڕای نیگەرانییە ئەمنییەکان و زیانەکانی هێرشە درۆنییەکان، بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە هەردوو كێڵگەی پیشخابوور و تاوكێ بە شێوەی تاقیکاری بۆ 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردووەتەوە و داهاتەکانیشی لە ڕێگەی فرۆشتنی ناوخۆییەوە مسۆگەر کردووە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کرد، ئێستا کۆمپانیاکان لە هەوڵدان ئاستی بەرهەمهێنانەکان بگەڕێننەوە هەمان ئاستی پێشوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا کۆمپانیای DNOـی نەرویجی ئاشکرای کردووە، هێرشە درۆنییەکانی مانگی تەمموزی ڕابردوو بوونەتە هۆی زیان گەیاندن بە ئامێرەکانی چارەسەرکردن لە کێڵگەی پێشخابوور و تانکییەکی کۆگاکردنی نەوت لە تاوکێ، بەڵام جەختی کردەوە کە کارەکانیان بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: DNO پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ داهاتووی کێڵگەکانی هەرێمی كوردستان خستەڕوو و ڕایگەیاند، بەنیازە دەست بە هەڵکەندنی بیری نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بگەڕێنێتەوە بۆ 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە هەمان ئاستی بەرهەمهێنانی پێش ڕاگرتنی هەناردەکردن بوو لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






