
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرج کردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار بداتە بەغدا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا باسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کرا و دواتر بە دەنگدان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرج کردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان دا، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار وەکو داهاتی بەشی گەنجینەی فیدراڵی بداتە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی باسی بابەتی مووچەی خەڵکی کوردستانی کرد و هاوکات هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باسی ئەو کۆنووسە کرا کە لەلایەن هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ئامادە کراوە- کۆنووسەکە بەشێوەیەکە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کاری لەسەر دەکەن تاوەکوو لەسەر داهاتی ناوخۆ دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤای گوت، "پارەی پێویست لەبەردەستە بۆ دابینکردنی مووچە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات لەگەڵ ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش، وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، کە ئامادەن بۆ ناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا.
ئەمەش بزانە: پارەی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی کوردستان زیاتر لە 950 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





